Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ژاپۆن و كۆریای باشوور دەكات

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی رایگەیاند كە سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لە 20-24ی ئایاردا، سەردانی ژاپۆن و كۆریای باشوور دەكات.
جێن ساكی، گوتەبێژی كۆشكی سپی، رایگەیاند "سەرۆك بایدن بەمەبەستی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەل و حكوومەتی ئەمریكا لەگەڵ گەل و حكوومەتی ژاپۆن و كۆریا باشوور لە 20-24ی ئایاردا، سەردانی ژاپۆن و كۆریای باشوور دەكات".
جێن ساكی لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی  كە ئەم سەردانانە بەرهەمی زیاتر لە یەك ساڵ هەوڵی دیپلۆماسی چڕوپڕە.
گوتەبێژی كۆشكی سپی سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی كە جۆ بایدن لەگەڵ هاوتاكانی لە كۆریای باشوور و ژاپۆن كۆدەبێتەوە، باسی لەوە كردووە لە كۆبوونەوەكاندا بابەتەكانی وەك پێشخستنی پەیوەندییەكان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ ئەمریكا، فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و زیادكردنی هەماهەنگی تاوتوێ دەكرێت.
جێن ساكی راشیگەیاند كە جۆ بایدن لە میانی سەردانەكەیدا بۆ تۆكیۆ، بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەی گرووپی دیالۆگی ئەمنیی چوارینە "Quad" كە هەریەك لە ئوسترالیا، ژاپۆن، هیندستان و ئەمریكا لەخۆدەگرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.