Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:28

پەرلەمانی كەنەدا هێرشەكانی ڕووسیای بۆ سەر ئۆكرانیا بە كۆمەڵكوژی ناساند 

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی كەنەدا بە زۆرینەی دەنگ هێرشەكانی ڕووسیایان بۆ سەر ئۆكرانیا بە " كۆمەڵكوژی " ناساند.
ئەندامانی پەرلەمانی كەنەدا دەڵێن :ئەو تاوانانەی جەنگ كە لەلایەن ڕووسیاوە ئەنجامدراون بریتین لە ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، كوشتنی هاو,ڵاتیانی مەدەنی ئۆكرانیا بەشێوەیەكی ڕێكخراو، پیسكردنی تەرمەكان، ناچاركردنی گواستنەوەی منداڵانی ئۆكرانی، ئەشكەنجەدان، زیانی جەستەیی، زیانی دەروونی و لاقەكردن.
لەوبارەیەوە جەستن ترودۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەڵێت: ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵكی زیاتر دێن و وەكو كۆمەڵكوژی باس لە كردەوەكانی ڕووسیا دەكەن لە ئۆكرانیا و " ئەوەش بەدڵنیاییەوە ڕاستە.
ڕووسیا ڕەتی دەكاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆكرانیای كردبێتە ئامانج و هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی تایبەت " ناودەبات، هەروەها دەڵێت ئۆپەراسیۆنەكەی پێویست بووە چونكە ئەمەریكا ئۆكرانیای بۆ هەڕەشەكردن لە ڕووسیا بەكارهێناوە. 
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.