به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زانیاری لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئاشكرا دەكات و رایدهگهێنێت: هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
له راگه‌یاندراوێكدا، رابەر محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه : هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
ده‌شڵێت، ژوورێکی عەمەلیات پێک هێندراوە بۆ رووبەروبوونەوەی نەخۆشیەکە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش دەرمانی تایبەت بەروبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە بەسەر خاوەن ئاژەڵەکان دابەشدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.