Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 07:19

هه‌ولێر .. کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەخاوێنکردنەوەى كه‌ند و ڕێڕەوە سرووشتییەکانی ئاو ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.4.28، بە سەرپەرشتى ساسان عەونى، وەزریى شارەوانى و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە خاوێنکردنەوە و لادانى هەموو ئەو بەربەست و دەستکارى و ڕێگریانە کراوە لە كه‌ند و ڕێڕەوە سرووشتییەکانی ئاو و ڕێگەگرتن لە ئەگەری دووبارە نەبوونەوەى کۆبوونەوەی ئاوی زیادە کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش وهەوا و ناوە ناوە بارانێکی بەخوڕ لە چەند شوێنێکى شاری هەولێر و دەوروبەری دروست بوو، ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە  جێگرانى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتییى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرانى گشتیى وەبەرهێنان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەری EJCC/پارێزگا و بەڕێوەبەری چاککردنەوەى ڕێگا و بانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى ئاودێرى و ئاو و ئاوەڕۆکان ئامادەی بوون، باس لەو کێشە و هۆکارانە کرا کە بوونە هۆى دروست بوونى کۆبوونەوەى ئاوێکى زۆر، لەوبارەیەشەوە بڕیاردرا لەزووترین کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانەوە دەست بکرێت بە گرتنەبەرى ڕێو شوێنى پێویست بۆ پاککردنەوەى کەند و ڕێڕەوەکانى سروشتى ئاو لەو ناوچانە و ڕێگەگرتن لە ئەگەری دووبارە بوونەوەى.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى كه‌مته‌رخه‌میەكان کرا و ئاماژە بەوە درا بەپەلە دەستنیشانى کەم و کوڕییەکان بکرێت و هەموو ئەو بەربەست و زێدەڕۆیی و دەستکارى و ڕێگریانە کراوە لە كه‌ند و ڕێڕەوە سرووشتییەکانی ئاو لابدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.