فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای بابل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه 3 توشبووی نوێی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونیان تۆمار كردووه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی مردن به‌م په‌تایه له پارێزگاكه‌یان.
تای خوێنبه‌ربوون په‌تایه‌كی ڤایرۆسییه كه سه‌ره‌تا له شوێنه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ده‌واجنه‌كان بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و دواتریش له‌نێوان مرۆڤه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤ ده‌بێت، به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكی ڕێژه‌ی مردن به‌م په‌تایه له مرۆڤ بریتییه له 40% له‌نێوان هه‌موو تووشبوواندا.
تا دێت نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانی عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان و پزیشكان و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له پارێزگای زیقاڕ زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرابوو كه زیاتر له 20 حاڵه‌ت بوو له‌گه‌ڵ مردنی 3 كه‌س.
جێی باسه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه چه‌ندان بڕیار و ڕاسپارده‌ی ده‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.