Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 05:34

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شەش ڕێکاری گرینگی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە هەندێ لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبۆتەوە، بریارمان دا بە وەرگرتنی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە :-

یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بە پشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لەسەر رێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت .

دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بە مەبەستی دڵینابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجامبدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت .

چوارەم/ کەرەنتینەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فرۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان .

پێنجەم/ وەزارەتمان ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە، لەنێوان ئاژەڵەکان، وە ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت .

شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراق، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بلاوبۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.