Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 05:34

قایمقامییه‌تی خه‌بات: له‌ لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌بات هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه‌ لافاو و گردبوونه‌وه‌ی ئاو ڕوویداوه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

قایمقامییه‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە گەڕەکی کۆمەڵگەی ئیدارە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، ئاو لە گەڕەکەکە کۆبووەوە و چووە نێو ژمارەیەک ماڵ.

ڕاشیگه‌یاند: تیمەکانی فریاگوزاری بە راسپاردەی کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات هەر لە سەرەتای بارانە بەخوڕەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و هەر لەگەڵ زیادبوونی رێژەی ئاو لە گەڕەکەکە دەستبەجێ ئامادەبوون و بە فریای ماڵە بەرکەوتووەکانی کۆبوونەوەی ئاو کەوتن کە تەنها ئاو لە حەوشەی ماڵەکانیان کۆببووەوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی ماڵی ئەوتۆ و گیانی لە ئاکامی کۆبوونەوەی ئاو لە گەڕەکەکە نەکەوتووەتەوە.

قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات سوپاسی تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری لە ریزەکانی شارەوانی، بەرگریی شارستانی، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی خەبات كرد له‌پێناو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و به‌هاوه‌چوونی ئه‌و ماڵانه‌ی ئاو له‌ حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان كۆببووه‌وه‌ .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاوسنوورانی قه‌زای خه‌بات دڵنیا دەکەنەوە سەرجەم تیمە فریاگوزاری و خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر بارێکی لەناکاو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.