دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، دوو سەرمایەداری ئەڵمانی و تورکمانستانی کە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی کەلوپەل و بەرھەمی کشتوکاڵن، نیازی وەبەرھێنانیان لە کوردستاندا ھەیە و ئامادەیی خۆیان دەبڕیوە.
دهستهكه ئهمڕۆ پێنجشهم بڵاوی كردهوه: کۆمپانیا ئەڵمانییەکە دەیەوێ لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و کەلوپەل و کەرستەی کشتوکاڵی پاڵپشتیکردنی سێکتەری کشتوکاڵ بکات و وەبەرھێنانی بۆ بکات، ھەروەھا ھاوکاری بەشی کشتوکاڵی زانکۆکانی کوردستان بکات، لە هەمانکاتیشدا هەوڵی دووبارەکردنەوەی شۆرومێک بۆ کەلوپەلە کشتوکاڵییەکان دەدەن.
لای خۆیهوه محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کرد و ئامادەیی هەموو ئاسانکاریی و هەماهەنگییەکی دەربڕی.
ئاماژەی بەوەش کرد كه لە ڕووی پێشخستن و پەرەپێدانی کشتوکاڵ، وەبەرهێنەران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێویستیمان بە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیایە و دەمانەوێ سوود لە ئەزموونەکانیان وەرگرین.
جێی باسه دەستەی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەم بە سەرمایەی نزیکەی 364 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنانی داوەتە 8 پرۆژەی گەورەی کشتوکاڵی له ههڕێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.