ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیادا له مه‌زار شه‌ریف له باكوری ئه‌فغانستان 9 كه‌س كوژران و 13ی تریش بریندار بوون.
پۆلیسی هه‌رێمی به‌لخ كه شاری مه‌زار شه‌ریف پایته‌ختیتی له باكووری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به دوو بۆمبی چێنراوی یه‌ك له دوای یه‌ك له دوو شوێنی جیای شاری مه‌زار شه‌ریف هاووڵاتییانی شیعه مه‌زهه‌بی ئه‌فغانستان كراونه‌ته ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراو به دوو ئۆتۆمبێل ئه‌نجامدراوه و تێیدا 9 هاووڵاتی كوژران و 13 تریش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه تا ئێستا هیچ لایه‌نێك خۆی به به به‌رپرسیاری هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مزگه‌وتێكی شیعه‌كانی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 31 كه‌س كوژران و 87 كه‌سی تریش بریندار بوون، هه‌ر ئه‌و كات ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.