ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌می شاری مه‌زار شه‌ریفی له باكوری وڵات گرته‌ئه‌ستۆ كه به‌هۆیه‌وه 22 هاووڵاتی شیعه مه‌زهه‌بی ئه‌و شاره بوونه قوربانی.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م به دوو بۆمبی چێنراوی له‌نێو دوو ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له دوو شوێنی جیای شاری مه‌زار شه‌ریف هاووڵاتییانی شیعه مه‌زهه‌بی ئه‌فغانستان كرانه ئامانج به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 13ی تریش بریندار بوون.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تێلیگرام) به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مزگه‌وتێكی شیعه‌كانی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 31 كه‌س كوژران و 87 كه‌سی تریش بریندار بوون، هه‌ر ئه‌و كاتیش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.