ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری پێشووی ڕۆشنبیری عێراق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری پێشووی كاره‌با له تویتێكدا كۆچی دوایی هاوڕێكه‌ی عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زانایه‌كی شوێنه‌وار و كه‌سێكی دڵسۆز بوو بۆ نیشتمانه‌كه‌ی عێراق.
عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی له‌دایكبووی ساڵی 1967ی پارێزگای زیقاڕ بوو و له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستی وه‌زیری ڕۆشنبیری و شوێنه‌واری پێ‌درابوو.
ئهلحهمهدانی بڕوانامه‌ی شوێنه‌واری له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێنابوو و له زانكۆی نیۆیۆڕك له ئه‌مه‌ریكاش بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌ستهێنابوو، ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌واری پارێزگای زیقاڕ بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.