ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه به‌هۆی مه‌ترسی سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی زیاتر به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڕووسیا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 0.9% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 108.22 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه به ڕێژه‌ی 0.54% و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 105.92 دۆلار دیاری كرا.
هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌هۆی مه‌ترسی سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی زیاتری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڕووسیایه به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا له ڕاگرتنی كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.