Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

ته‌قینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكی شاری كابوول ڕوویداوه‌ و سه‌دان كوژراو و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كرد كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وتێكی شاری كابوولی پایته‌خت ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نێو نوێژخوێنانی مزگه‌وتێك له‌ گه‌ڕه‌كی دارئه‌مان له‌ شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی كوژراو و برینداران زیاتر له‌ 300 كه‌س بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.