دوای ئەوەی دوێنی پێنجشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نییه‌وه لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان سووتان، ئەمەش زیانێكی زۆری ماددی دروست بوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تونێلەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنییەتی ڕووداوەکە و پلانیش بۆ چارەسەرکردنی دابنێین.
ڕاشیگەیاند: ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم تونێلە، هەروەها ڕێگەی به‌رده‌كه‌ڕ- ناوتاق- چه‌مه‌رگه قیڕتاو ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ک ڕێگەیەکی شوێنگرەوە به‌كاربهێندرێت و كێشه‌ی هاتووچۆ دروست نه‌بێت.
ئاماژەی بەوەش دا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە ماوەیەکی نزیکدا لێژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە، لەنێوان وەزارەتەکانی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا باشەکانی ناوچەکە بۆ کارکردن بۆ دروستکردنی دوو تیوبی دیکە بۆ تونێلەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.