بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین و هەورە تریشقەی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "به‌هۆى ناجێگيرى كه‌شوهه‌واوە له‌دواى نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی بارانبارين به‌شێوه‌ى نمه‌باران و بارانى مامناوه‌ند و هه‌ندێ جاريش بارانى لێزمه و هەورەتریشقە ده‌ستى پێ كردووه."
کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم پێشبینی دەکرێت بارانبارین و هەورەتریشقەى کورتخایەن لە ناوچەى جیاجیا بەردەوام بێت، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، دهۆک، ڕاپەڕین، ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و هەندێک ناوچەى گەرمیان تا کاتژمێر 09:00ى ئەمشەو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.