سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی بە خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپێی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لەپێناو بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، لەلایەن مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک درا."
ئەوەشی خستەڕوو کە "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان."
ئاماژەی بەوەش دا کە "بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بوودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش خەرج دەکرێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.