کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان له‌كوردستانی ئێران، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەفەر سوبحانی خەڵکی گوندی دوریسانی پاوە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە 30 ى 4 ی 2022، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
هه‌نگاو راشیدهگهێنێت، تەرمی سەفەر سوبحانی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سەفەر سوبحانی سەرەتای مانگی ئەپریلی ئەمساڵ پۆستێکی ناڕەزایەتی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی سه‌باره‌ت به داخستنی سنوورەکان بڵاو کردبووە و تێیدا نووسیبووی: هیوادارم ئەم کێشە نانەوانەتان بە لاوە بنێن هەتا خەڵک لە سەر خوانەکانیان نانیان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.