Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:21

زێلێسنیکی: وەستاندنی دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا ئەنجامی مەترسیداری بەدواوە دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکرای کرد وەستاندنی یەکجارەکیی دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا، ئەنجامی مەترسیداری بەدواوە دەبێت.

زێلێنسکی لە میانی ھەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رۆژنامەوانانی پۆڵەندا زانیاریی و روونکردنەوەی دا لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا کە زیاتر لە دوو مانگە درێژەی ھەیە.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بە دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا کرد و گوتی: "لە ئەگەری وەستاندنی دانوستانەکاندا مەترسی گەورە ھەیە. ئەمە پەیوەندی بە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی شوێنەکانەوە ھەیە لەلایەن رووسیاوە".

ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی شاندی دانوستانکاری ھەردوولا لەبارەی چەندین پرس گفتوگۆیان کردووە و گوتی: ئێمە نامانەوێت بەشداریی یارییەکی سیاسیی ببین کە تەنیا یەک لایەن رۆڵی تێدا دەگێڕێت. رووسیا لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەکان سەرەتا رەزامەندی نیشان دەدا بەڵام دواتر پاشگەز دەبێتەوە.

سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لەوە کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پێویستە ھەردوو سەرکردە لەگەڵ یەکدیدا کۆببنەوە.

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکراشی کرد کە لە ناوچەی کیێڤ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و زانیاریی دا لەبارەی ئەوەی تاوەکو ئێستا تەرمی 900 کەس لە گۆرە بە کۆمەڵەکاندا دۆزراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.