Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:48

شانۆ بینەر دروست دەکات بینەر شانۆ دروست ناکات

کوردستان TV
100%


هەمیشە شانۆ بینەری هوشیارو چاوکراوە دروست دەکات،  نەک بینەر شانۆ دروست بکات. 
وەزیفەی شانۆ هەر  تەنیا لەسنووری بەرجەستە کردنی فەلسەفەی مرۆیی و وروژاندنی عەقلو چێژ وەرگرتنێکی ڕۆحی نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە قوتابخانەیەک بۆ پەروەردەی شانۆیی و دروست کردنی نەوەیەکی نوێ ی گۆش کراو بەزانست و هونەری شانۆ.
ئەمڕۆ نمایشی ڕۆژانی دوایی بابلۆ لە دەرهێنانی شوان کەریم  لە سلێمانی 55ڕۆژی تێپەڕاند، لە نمایش ، ئێنجا بینەران لە سەر عەردو مەمەڕی هۆڵی نمایشدا شوێنی دانیشتنیان  نەدەبۆوە..
ئەم دیاردە  مژدە بەخشە، ناچاری ئەوەت دەکا  بە چاوێکی گەورەتر لەخۆی  تەماشای شانۆ بکەیت و تەفسیری ترت بۆ شانۆ لا دروست بێت ، دڵت بە نەوەیەک خۆش بێت کە بوونی شانۆ  وەک  فاکتەرێکی هەرە لەپێشینەی  ژیانی خۆی بزانێ و زۆر لەبۆشاییەکانی ژیانی بەشانۆ پڕ کاتەوە،
لەهەمان کاتدا سوڕ بوونی ئیرادەی بینەر بۆ خواستی شانۆ وەک خواستی سەرەکی ، ڕەتکردنەوەی هەموو  ئەو گەمە ئایدۆلۆژی و  سیاسیە  پووچەڵانەیە کە خزمەتی ئامانج و خواستە کۆمەڵڵایەتیەکانی ناکات و شانۆ بکاتە ئەلتەرناتیفی.
کەواتە ناتوانین نکۆڵی لەوەدا بکەین کە ڕۆڵی هونەرمەندان، بەتایبەت شانۆکاران ، کاریگەرترین ڕۆڵە بۆ بە شارستانی بوونی کۆمەڵگا، لە سەختترین ڕۆژانی ژیانیدا.
ئەو فۆرمە جیاوازو کاریگەرەش کە ئێستا زۆرێک لە دەرهێنەڕانی ئێمە پیادەی دەکەن،  بەتایبەت لەشانۆی کۆمێدی دا، نزیکترین ڕێگەیەکە بۆچارەسەڕ کردنی ئاستەنگە دەروونیەکانی کۆمەڵگاو خۆ رزگار کردنی لە ئاریشاکانی، بەڵام بەو شێوازە بە پێزە ئامانج بەخشەی بەها هونەریەکانی خۆیان لە دەست نەدەن.
حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.