Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 18:27

ڕۆناڵد ئه‌راوخۆی ئۆرگوایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2026 درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
ڕۆناڵد ئه‌راوخۆی ئۆرگوایی و به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش درێژكرده‌وه‌.
 یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌كه‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌راوخۆی بۆ چوار ساڵی دیكه‌ ڕاگه‌یاندو بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ دیاریكراوه‌.
 له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئه‌راوخۆی ته‌مه‌ن بیست وسێ ساڵ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان فرمێسكی خۆشی ڕشت و گوتی، زۆر خۆشحاڵم له‌ ڕیزی ئه‌م یانه‌یه‌ دام كه‌ باشترین یانه‌ی جیهانه‌و متمانه‌یه‌كی زۆرم به‌ پرۆژه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه‌مان و دڵنیام له‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك جارێكی دیكه‌ هه‌ڵده‌ستینه‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ نێو ململانێكان و چه‌ندین نازناوی گرنگ به‌ده‌ست دێنین، سوپاس بۆ خوا كه‌ ده‌رفه‌تی پێدام له‌م یانه‌یه‌ بم، سوپاس بۆ دایك و باوك و هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌ هه‌رده‌م پاڵپشتم بوونه‌.
 هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا گوتی، ئه‌راوخۆ یاریزانێكی به‌هاداره‌ لای ئێمه‌ كه‌ به‌هره‌و توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ چوارچێوه‌ی پلان و پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی یانه‌كه‌مانه‌ .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.