یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ڕاڵف ڕانگنیكی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری كاتی یانه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌فه‌رمی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا.
هاوكات له‌پاڵ پۆسته نوێیه‌كه‌ی وه‌ك ڕاوێژكار له یانه ئینگیلزیهكه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی مان یونایتد هاتووه كه ڕانگنیك گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی نه‌مسا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ واژووكردووه‌و ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه بۆ دوو ساڵی دیكه‌ش درێژبكرێته‌وه ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا بۆ كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و چوار كه ئه‌ڵمانیا میوانداری ده‌كات، ڕانگنیك له كۆتایی مانگی داهاتوو سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا وه‌رده‌گرێت و یه‌كه‌م ئه‌ركی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداریكردن ده‌بێت له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا.
هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی كڕواتیاو دانیمارك و فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان ده‌بێته‌وه.
به‌م دواییه كارگێڕی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ ئێریك تین هاگی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام گه‌یشته ڕێككه‌وتن و له هاوینی داهاتوو تین هاگ شوێنی ڕانگنیك ده‌گرێته‌وه‌و به‌فه‌رمی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان.
ڕاڵف ڕانگنیكی ئه‌ڵمانی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.