Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

کۆریای باکوور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئوون، هۆشداریی دا کە وەک "رێگرییەک" لە هەڕەشەکانی وڵاتانی دوژمن، ئەگەر هەیە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنن.

ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی کۆریای باکوور لە هەواڵێکدا گوتەکانی کیم جۆنگ ئوونی بڵاوکردووەتەوە کە گوتوویەتی: ئەگەر پێویست بکات، بۆ رێگرییکردنی تەواوەتی لە بەردەوامی هەڕەشەکانی دوژمن کە هەڕەشە ئەتۆمییەکانیش لەخۆدەگرێت، بەشێوەیەکی خێرا بەردەوام دەبین لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی کۆریای باکوور بەبۆنەی ئەو مانۆڕە سەربازییەی سەربازانی وڵاتەکەی کە تیایدا نوێترین چەکەکانی کۆریای باکووری تیادا نمایش کرابوو، پیرۆزبایی لە بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەی کرد و بەڵێنی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دووپات کردەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 90مین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای کۆریای باکووردا لە پیۆنگیانگی پایتەختی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی سەربازیی رێکخرا و تیایدا زیاتر لە 250 جۆر چەک و ئامێری سەربازیی، نمایش کران کە مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕیشیان لەنێودابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.