کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران.
ماڵپەڕی (دیجلە) بڵاوی کردۆتەوە کە سەرچاوەیەکی ئەمنی پێی ڕاگەیاندوون کە سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرچاوەکە جەختی کردۆتەوە کە تاوەکوو ئێستا سەرچاوەی هێرشەکە نەزانراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە کە تاوەکوو ئێستا زەرەر و زیانەکانی هێرشەکە نەزانراون.
جێی باسە بنكەی عەین ئەسەد دەكەوێتە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیربوون و گەورەترین بنکەی سەربازییە لە عێراق، ڕۆژی (19/12/2021) وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لە چوارچێوەی كشانەوەیان لە عێراق، كەلوپەلەكانی بنكەكەیان ڕادەستی سوپای عێراق كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.