وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە نووسراوێکدا سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵ کرد بۆ ئەوەی هەوڵەکان چڕبکەینەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
وەزارەتی تەندروستی نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی لەسەرە سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، لە نووسراوەکەدا هاتووە "پاش دەرکەوتنی ژمارەیەک حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون کە نەخۆشییەکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بۆیە بەپێویستی دەزانین هەوڵەکان چڕبکەینەوە لەنێوان هەردوو وەزارەتمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لێرەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لەو ڕێکارانەی کە وەزارەتتان پلانی بۆ داناوە یان ئەنجامی داوە بۆ ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی ئەو نەخۆشییە بۆ هەرێمی کوردستان، چ لە ڕووی گواستنەوەی ئاژەڵەکان یان کۆنتڕۆڵکردنی سەربڕخانەکان.. تادوایی."
لە نووسراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو ڕێکارانەی پێتان باشە بە هاوبەشی ئەنجامی بدەین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.