Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:28

ئەنجەلینا جۆلی لە ئۆكراینا بیندرا

سەردانی ئەنجەلینا جۆلی لە كاتی جەنگدا بۆ ئۆكراینا، بووەتە جێی سەرنج.
کوردستان TV
100%

ئەنجەلینا جۆلی، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەكتەری ناودار، لە ئۆكراینا بیندرا لە كاتێكدا هێشتا جەنگ لەو وڵاتە بەردەوامە.
لە كاتێكدا لە 24ی شوباتەوە ئەو جەنگەی رووسیا بەردەوامە كە بۆ سەر ئۆكراینا هەڵی گیرساندووە، دیمەنەكانی جۆلی لە كاتی بەسەركردنەوەی شاری لڤیڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرانەوە.
لە دیمەنەكاندا دەردەكەوێت ئەم ئەكتەرە بەناوبانگە جیهانییە چووەتە كافتریایەك لە لڤیڤ و وێنەی لەگەڵ ئەوانەدا چركاندووە كە لە كافتریاكە بوون. وەك لە دیمەنەكاندا دەبیندرێت جۆلی كە بە كۆڵانەكانی شارەكەدا دەڕۆیشت، كاتێك گوێی لە زەنگی ئاگاداركردنەوە بوو بە راكردن چووە ناوچەی پارێزراو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.