Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 21:11

له‌پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م كه‌یسی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەك شەممە 1-5-2022 فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند كە یەكەم كەیسی تووشبوون بە تای خۆێنبەر بوون  لە پارێزگاكە تۆمار كراوە.
 هەر بۆ ئەم مەبەستە  بەپێی بڕیاری بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك نەخۆشخانەی شیفای 14ی كەركوك تایبەتكراوە بە تووشبووانی تای خوێنبەربوون كە لە گۆشتی ئاژەڵەوە تووشی هاووڵاتیان دەبێت .
جێگای ئاماژەیە بۆ زیاتر خۆپارێزی لە حاڵەتەكە سەرجەم كارمەندەكانی ئەو نەخۆشخانەیە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیكردن لە تووشبوانی پەتاكە و ڕێگریكردن لە تەشەنەكردنی.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی تووشی پەتاكە بووە پیشەی گۆشت فرۆشییە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.