ساڵانه له شاری هه‌ولێر پێشبڕكێی جوانترین كۆترین ئه‌نجام ده‌ردرێت ، بۆ ئه‌م ساڵ كه سێیه‌مین ساڵه ئه‌م پێشبڕكێییه ساز بكرێت ،دوێنی شه‌ممه 30-4-2022 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل له‌لایه‌ن عاشقانی به‌خێو كردن كۆتر پێشبڕكێییه‌كه به‌رێوه چوو.
له پێش بڕكێیه‌كه‌دا،كۆترێك بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌كابه‌ری هه‌بێت توانی ببێته خاوه‌نی جوانترین كۆتری ساڵ و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌م كۆتره هیچ كه‌م و كوڕی له جه‌سته‌یدا نه‌بوو،هیچ كۆترێكیش ره‌كه‌به‌ری نه‌بوو،بۆیه لیژنه‌ی دادوه‌ر خه‌ڵاتی یه‌كه‌میان، پێبه‌خشی.
شایانی باسه ئه‌م كۆتره ته‌مه‌نی دوو ساڵ و حه‌وت مانگه، نرخه‌كه‌شی 20 هه‌زار دۆلاره.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.