Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:20

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا: لە یەك رۆژدا 786 ئامانجی سوپای ئۆكراینامان بۆردومان كردووە

کوردستان TV
100%

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند كە لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی لە ئۆدیسا، بە مووشەكی ورد و هەستیار لە پێكانی ئامانج كۆگایەكیان خاپوور كردووە كە ئەو چەك و تەقەمەنیانەی تێدا هەڵگیراوە كە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆكراینا كراون.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ لە راگەیەندراوێكدا زانیاری دا سەبارەت بە چالاكی سەربازانی رووسیا لە جەنگی ئۆكراینادا.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا كۆناشینكۆڤ، باسی لەوە كرد كە سوپای وڵاتەكەی بەردەوامە لە هێرشەكانی لە ئۆكراینا و، رایگەیاند: بە مووشەكی ئۆنیكس كە ورد و هەستیارە لە پێكانی ئامانج، لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی لە دەوری ئۆدیسا، كۆگایەك خاپووركرا كە ئەو چەك و تەقەمەنیانەی تێدا هەڵگیراوە كە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆكراینا كراون. هەروەها گۆڕەپانی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكەی فڕۆكەخانەكەش وێران كرا.
كۆناشینكۆڤ ئاماژەی بەوە كرد كە یەكە ئاسمانییەكانی رووسیا لە دەوری زاپۆرژیا و ئارتیمۆڤسك دوو سیستمی بەرگریی مووشەكی ئاسمانیی S-300 یان تێكشكاندووە و، یەكەكانی مووشەكهاوێژ و تۆپهاوێژ لە یەك رۆژدا 786 ئامانجی سوپای ئۆكراینایان بۆردومان كردووە.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ باسی لەوەیش كرد كە لە سیستمەكانی بەرگریی مووشەكی ئاسمانیی رووسیا لە دەوری پێترۆڤسكۆی لە ناوچەی خاركیڤ دوو فڕۆكەی بۆردومانی Su-24Mیان خستووەتە خوارەوە و، بە درێژایی دوێنێ شەو 12 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئۆكراینا، مووشەكێكی Toçka-U و ژمارەیەك مووشەكی Smerç تێكشكێندراون.
گوتیشی: "تا ئەمڕۆ 145 فڕۆكە، 112 هێلیكۆپتەر، 672 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان،281 سیستمی بەرگریی مووشەكی ئاسمانیی، دوو هەزار و 703 تانك و زریپۆش، 312 مووشەكهاوێژ، هەزار و 203 تۆپهاوێژ و هاوەن، دوو هەزار و 514 ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆكراینا تێكشكێندراون".
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكرای كرد كە دوێنێ بە شەو و رۆژ دوو گرووپی 25 و 21 كەسی لە ناوچەكانی نیشتەجێبوونی كارگەی ئازۆڤستال لە شاری ماریۆپۆل لە رێگەی رێڕەوە مرۆییەكانەوە لە شارەكە دەچوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.