ده‌زگاكانی ڕأگه‌یاندنی ئه‌فغانستان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری كابوولی پایته‌خت بیستراوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئاماج نیوز) بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی خێرخانه له باكوری ڕۆژائاوی شاری كابوول ڕوویداوه.
به‌ڵام تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانه گیانی و مادییه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له شاره‌كانی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تیش له شاری كابوولی پایته‌خت زیاتر بوونه و به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی، تیرۆریستانی داعش‌یش به‌رپرسیاره‌تی سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانیان گرتۆته‌ئه‌ستۆ.
نوێ ده‌كرێته‌وه...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.