به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینی كرد سبه‌ی دووشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی دووشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی بڵاو كرده‌وه.
ڕایگه‌یاند: له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) ئاسمان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان نمه‌باران و بارانی پچڕپچڕ ببارێت، هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رماش له‌نێوان 15 بۆ 28 پله‌ی گه‌رما ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.