سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردۆتەوە داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات کێشە و ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام."
ھەروەھا نووسیویەتی "جه‌ژن له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێكهاتنه‌وه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييه‌كان تێپه‌ڕێنين و قۆناخێكى تازه‌ى پێكه‌وه‌يى ده‌ستپێ بكه‌ين، ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين."
سەرۆکی ھەرێم جەختیشی کردۆتەوە کە "له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يه‌كترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت "با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.