Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 19:40

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئومێدەخوازم ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی."

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.  پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی

30ـی ڕەمەزانی 1443ـی كۆچی

1ـی ئایاری 2022ـی زایینی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.