به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و بارانبارین له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو هه‌یه.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا، گۆرانكاری له نه‌خشه‌كانی كه‌شوهه‌وا روویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارانبارینی مامناوه‌ند هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه و هه‌ندێكجاریش لێزمه‌باران ڕووبدات و هه‌روه‌ها خێرای با زیاد ببێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌وره‌تریشقه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م بارانه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاكو دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی بارانبارین له هه‌ندێك شوێن ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.