ئه‌مشه‌و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند مووشه‌كێك له سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ری ده‌خه‌ن كه مووشه‌كه‌كان له شاره‌دێی به‌رتله و ده‌شتی نه‌ینه‌واوه ئاراسته‌كراون.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كراون و به‌شێكیان له‌نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ورگۆسك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی مووشه‌كه‌كانه‌وه هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: باس له‌وه ده‌كرێ كه مووشه‌كه‌كان له شاره‌دێی به‌رتڵه سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاراسته‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.