گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ڕایگه‌یاند كه مانگی ڕه‌مه‌زان به‌وپه‌ڕی هێوری له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێ كرا.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕأیگه‌یاند: بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانان بە گشتى و هاونیشتمانیانى کوردستان بە تایبەتى دەکەین و هیوادارین ڕۆژوو و نزاى ئەم مانگە پیرۆزەیان قبوڵ بێت و خۆیان و کەسوکار و نیشتمانەکەشمان ئاوەدان و پارێزراوتر بێت.
ڕاشیگه‌یاند: گەلى کوردستان لە ڕووى ئایینى و نەتەوەییەوە هەمیشە پەیڕەوانى جیاوازى تێدا ژیاوە و یەکێک لە بنەما بەهێزەکانى پێکەوەژیانى ئاشیتییانەى کوردستانیان هەر لەم ئیمان و تاعەتەوە هەڵقوڵاوە کە خەڵکى پەیڕەوى دەکەن و لە دڵ و ڕۆحیاندا ڕەنگى داکوتاوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە دڵخۆشییەوە لەم مانگە پیرۆزەدا و بە پێى ئەو پلان و ڕێکارانەى کە گیرابوونە بەر، وەک هەمیشە حکوومەت هەوڵى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى و ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێرى نرخەکانى کرد و ئەمەش واى کرد کە ڕۆژووگرانى بەڕێز بە هێورییەوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێ بکەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.