كەسێك لە شارۆچكەی شۆڕشی سەر بە قهزای چەمچەماڵ هەڵدەكوێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەسی خێزانەكەی كوشت،كە یەكێكیان هاوژینی خۆیەتی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە ئەو كەسانەی كوژراون برایەك و دوو خوشكن لەگەڵ كوڕێكی 14 ساڵ.
هەر لە رووداوەكەدا ژنێك-یش برینداربووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون رووداوەكە لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی سەر بە شارۆچكەی شۆڕش لە قهزای چەمچەماڵ بووە.
لەیەكەم رۆژی جەژندا كەسێك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەسی كوشت
رووداوەكە لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی سەر بە شارۆچكەی شۆڕش لە قهزای چەمچەماڵ بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.