Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:53

شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە دروست بوو

کوردستان TV
100%

لە ناحیەی سنونێی سەربە قەزای شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە دروست بوو
پێكدانەكەدا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە چەكدارانی پەكەكە رەتیان كردووەتەوە لە چەند بازگەیەك بكشێنەوە.
بەگوێرەی ئەوە زانیارییانەی دەست كەوتوون لە سنووری ناحیەی سنونێ شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە بەردەوامی هەیە و لە پێكدادانەكاندا چەند چەكدارێكی هەردوو برینداربوون.
لەچەند رۆژی رابردوو  بە بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،نەجم جبووری لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەركەكەی خۆی وەك پارێزگاری نەینەوا. هاوكات بە قائیمقامی شەنگال بە وەكالەت داندرا. 
ئەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای ئەوە هات، كە چەكدارانی پەكەكە پشێویان لە شنگال درووست كردووەو كێشە كەتۆتە نێو ئیدارەی قەزاكە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.