Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 21:21

تیرۆریستێكی داعش لە ناوەڕاستی عێراق دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی غەزالییە رۆژئاوای بەغدا، تیرۆریستێكی داعشیان بەناوی ئەبو عوبێد دەستگیركردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوو، لەبەناو لیوا ئەبو حەمزە موهاجر سەربە رێكخراوی تیرۆریستی داعش چەكداربووە.
باسی لەوەش كردەوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.