Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

گۆتیرێس: جەنگی ئۆكراینا قەیرانی ئابووری لە جیهان قوڵتر كردەوە

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند: "بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوە، قەیرانی ئابووری، وزە و خۆراك لە ئەفریقا و جیهان قوڵتر بووەتەوە".
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەگەڵ سەركۆماری سەنیگال، ماكی ساڵ لە كۆشكی كۆماریی سەنیگال كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
گۆتیرێس تیشكی خستە سەر ئەوەی كە كاریگەرییەكانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا هاوشێوەی هەموو جیهان بە روونی هەستی پێ دەكرێت لە سەر ئەفریقا. بە پێویستی زانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وزە و خۆراك تەواوی سنووربەندییە ناپێویستەكانی سەر هەناردەكردن هەڵبگیرێن، گوتی: "لەوانەیە جگە لە ئۆكراینا بە هێنانەوەی رووسیا و بێلاڕووس بۆ ناو بازاڕی جیهانی بۆ بەرهەمهێنانی گەنم، قەیرانی خۆراك چارەسەر بكرێت".
گۆتیرێس بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوە، قەیرانی ئابووری، وزە و خۆراك لە ئەفریقا و جیهان قوڵتر بووەتەوە، گوتی: "پێویستە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان میكانیزمەكان بە جۆرێك رێك بخەنەوە كە پەلە بكرێت لە قەرز دان بەو وڵاتانەی لە گەشەسەندندان".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.