Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:53

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردوویی سەر هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردوویی سەر هەولێر دەكات  و رایدەگەێنێت، هێرشی مووشەكی بۆ سەر پاڵاوتگەیەكی نەوتی لەهەولێر بەر لەدەستپێكردنی جەژن نیگەرانییەكی دیكەیە.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق( یۆنامی) ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: هێرشی مووشەكی بۆ سەر پاڵاوتگەیەكی نەوتی لەهەولێر بەر لەدەستپێكردنی جەژن نیگەرانییەكی دیكەیە.
نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوا لەسەركردەكانی عێراق دەكات رووبەرووی ئەو كردەوە دوژمنكاریانە ببنەوە كە ئامانج لێی تێكدانی دۆخی سەقامیگری وڵاتەكەیە.
شەوی رابردوو شەش مووشەك ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كران، دوای هێرشەكەش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێكی دیاری سنووری شارۆچكەی حەمدانیە، كە دەكەوێتە  نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و بارەگای چەكدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەك، لە لایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەكان هێرشی مووشەكی دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.