Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 16:20

سەرۆکی حکوومەت لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر قەزای خەبات: چیتر نابێت ئەم هێرشانە بەردەوام بن

مەسرور بارزانی
کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر قەزای خەبات بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چیتر نابێت ئەم هێرشانە بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند:ھێرشی مووشەکییەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .

لە پەیامەکەیدا داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەکات ڕێکاری پێویست بۆ سزادانی ئەو گرووپانە بگیرێتەبەر وەک نووسیویەتی "داوا لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لەیاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق."

جەختیشی کردۆتەوە کە "ئەم هێرشانە چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.