Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 16:20

شنگال؛ لە شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە سەربازێک کوژرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە قەزای شنگال ئەمڕۆ دووشەممە سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە قەزای شنگال پێی ڕاگەیاندین: ئێستا شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە زۆنەکانی خانەسوور، سنونێ و دووگورێ بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەم گرژییەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەربازێکی عێراقی لە قەزای شنگال کوژرا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو سەربازەی سوپای عێراق ناوی (ئادەم حوسێن)ـە خەڵکی قەزای شنگالە، لە ناحییەی سنوونێ لە شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە کوژرا.

دوای ئەوەی لە ناوچەکانی سنوونێ چەکدارانی پەکەکە ڕەتیان کردەوە لە چەند بازگەیەک بکشێنەوە، گرژی لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە دروستبوو، تاوەکوو ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.