کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەودوای بینینی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردۆتەوە کە بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین کەمبووەتەوە، هەروەها کاتی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینیشی ئاشکرا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا مەدوای بينينى ئاسۆيی هه‌ندێک له ناوچه‌كانى هه‌رێمی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
هه‌ولێر 6 کیلۆمەتر
پيرمام 10 کیلۆمەتر
سلێمانى 4 کیلۆمەتر
چه‌مچه‌ماڵ 6 کیلۆمەتر
دهۆک 10 کیلۆمەتر
زاخۆ 10 کیلۆمەتر
كه‌ركووک 8 کیلۆمەتر
خورماتوو 8 کیلۆمەتر
خانەقين 10 کیلۆمەتر
کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە "ئه‌و ناوچانه‌ى كه مه‌ودای بينينى له 10 کیلۆمەتر كه‌متره، واته ئاستى بينينى ئاسۆيی وه‌كو پێويست ئاسايي نیيه، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانيش له 10 کیلۆمەتر كه‌متره ئه‌ويش به‌هۆی بوونى تۆزوخۆڵ له هه‌وادا كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ناوه‌ڕاستى عێراقه له ئێستاشدا چڕی تۆزه‌كه زياتر له سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمە."
کەشناسی لە ڕاگەیەنراوەکەدا کاتی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین ئاشکرا دەکات و ئەوەی خستووەتەڕوو کە "پێشبينی ده‌كرێ له كاتژمێره‌كانى داهاتوودا چڕی تۆزه‌كه كه‌متر ببێته‌وه، به‌ڵام تۆزێكى سووک هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت تاوەکو بەرەبەیانی سبەی سێشەممە، به‌تايبه‌ت له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.