Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 21:21

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێویستی دەزانین هاووڵاتییان لە ڕووداوە ئەمنییەکانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی قەزای شنگال ئاگادار بکەینەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی دۆخی شنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "کۆمەڵێک چەکداری بەناوی (یەبەشە) لە ڕێگەی سنوونێ و خانەسۆر ڕێگریان لە هاتووچۆی هاووڵاتییان کردووە، بەتایبەت گوندەکانی نزیک ئەو ناوچانە، هێزە سەربازییەکانی فەرماندەی ڕۆژئاوای نەینەوا ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کرد بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگەیانە، بەڵام چەکدارانی (یەبەشە) بە قەناس و چاندنی مین و ئامێری تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "هێزەکانمان لەسەر بنەمای سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا وەڵامی ئەو هێزانەیان دایەوە و ڕێگەی هاتووچۆی هاووڵاتییانیان کردەوە."

لە ڕاگەیەنراوەکە ستایشی ڕۆڵی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە "جێی خۆیەتی باسی ڕۆڵی ئەو هاوکارییە مەزنانەی هاووڵاتییان بکەین کە یارمەتی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان دا بۆ گێڕانەوەی دۆخەکە بۆ کاتی ئاسایی خۆی و ڕەتکردنەوەی هەموو ڕەفتارە نایاساییەکان."

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی داوە کە دەستکراوەبن و بەتووندی وەڵامی هەر ڕەفتارێک کە ئاسایشی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە، یان هەر کردارێک دەسەڵاتییان لاواز بکات،  بدەنەوە."

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.