Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 16:20

گەشتوگوزاری هەولێر: لە چوار مانگی ڕابردوو 671 هەزار و 146 گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوار مانگی ئەمساڵ 671 هەزار و 146  گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە و سەردانی ناوچەکە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگەکەیان کردووە.

ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بایەخدانی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، ژمارەی گەشتیارانی بیانی و عێراقی زیادی كردووە و چاوەڕێ دەكرێت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی كوردستان بكەن.

ڕاشیگەیاند: تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێردا لە چوار مانگی ئەمساڵدا 671 هەزار و 146 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتارییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێریان كردووە، لەم ژمارەیەشدا نزیكەی 100 هەزاریان گەشتیاری بیانین و ئەوانی دیكە گەشتیارانی عەرەبن و لە پارێزگە و شوێنە جیاوازەكانی عێراقەوە هاتوون.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ ئەم جەژنەش دامودەزگەكانی گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.