ئەوە راگەیەندرا کە 216 کەس بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە دوێنێ پارێزگای سەڵاحەددین لە ناوەڕاستی عێراق گرتەوە دۆخی تەندروستییان تێکچووە.
هاوکات بەغدای پایتەخت، پارێزگاکانی باشوور و زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکە کەوتەنە ژێر کاریگەریی خۆڵبارینەکەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە نەخۆشخانەی سەڵاحەددین-ی حکوومییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە دەیان کەس بەھۆی خۆڵبارینەکەوە تووشی "تەنگە نەفەسی" و "کێشە لە کۆئەندامی ھەناسەدان" بوونەتەوە و بەو ھۆیەوە روویان کردووەتە نەخۆشخانەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کۆی گشتی 216 کەس لە ناوەندی پارێزگاکە و گوندەکانی دەوروبەر خۆڵبارینەکە کاریی تێکردوون و زۆرینەی ئەو کەسانە دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست نەخۆشخانەکەیان جێھێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.