Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

ئێران.. پێنج کەس بەھۆی ژەھراویبوون بە خواردنەوەی کحولیی ساختە گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ئەوە راگەیەندرا کە لە شاری بەندەر عەباس-ی سەر بە ویلایەتی ھورموزگان لە باشووری ئێران 48 کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە ژەھراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیشیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فارسا-ی نیمچەفەرمی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی فاکەڵتیی پزیشکیی ھورموزگان، فاتمە نەورۆزیان رایگەیاندووە 28 کەس بەھۆی ژەھراویبوون بە خواردنەوەی کحولیی ساختەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
نەورۆزیان، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێنج کەس لەوانەی ژەھراویبوون گیانیان لەدەستداوە، 11 کەسیشیان لە یەکەی چاودێری چڕدان کە سێ کەسیان بە رێژەیەکی زۆر بیناییان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری بەندەر عەباس تیمور دەڤلەتیاری، ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی کە خواردنەوەی کحولیی ساختەیان لە شارەکە بڵاوکردووەتەوە و ژەھراویبوونی لێکەوتووەتەوە دەستنیشانکراون و تاکو ئێستا ھەشت کەس بەم هۆیەوە دەستگیرکراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.