یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) رایگەیاند بەھۆی دەستێوەردانی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە وەرزی داھاتووی پاڵەوانییەتییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا قەدەغەکراوە و داواکاریی رووسیا بۆ مێوانداریکردنی پاڵەوانێتی یۆرۆ 2028 و یۆرۆ 2032 رەتکراوەتەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە UEFAوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) دوابەدوای ئەو بڕیارەی کە لە 28ی شوبات سەبارەت بە ھەڵپەساردنی بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە پاڵەوانێتییەکانی UEFA تاکو راگەیەندراوێکی دیکە دەریکردبوو، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی سەبارەت بە کاریگەریی ئەو بڕیارەی پێشوو لەسەر پاڵەوانێتییەکانی داھاتوو دەرکرد.
بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)وە دەرچووە، وەرزی داھاتوو یانەکانی رووسیا ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەرووپا، یۆرۆلیگ، پاڵەوانێتی کۆنفرانسی ئەورووپا و پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ خانمان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.