سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە مەراسیمی پێشوازیکردندا کە لە کۆشکی سپی رێکخرابوو رایگەیاند موسڵمانانی ئەمریکا وڵاتەکەمان بەھێزتر دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا، بایدن لە میانی مەراسیمی پێشوازیکردندا کە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە کۆشکی سپی رێکخرابوو پێشوازی لە پیاوانی ئاینی و نوێنەری موسڵمانان لە وڵاتەکە، کرد و پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانان کرد.
لە میانی مەراسیمەکەدا کە باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، موڕاد مەرجان-یش ئامادە بوو، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "موسڵمانانی ئەمریکا وڵاتەکەمان بەھێزتر دەکەن" و جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی بیروباوەڕ لە بەھا بنچینەییەکانی ئەمریکادایە.
ناوبراو سەرنجی بۆ گرینگی مانگی پیرۆزی رەمەزان راکێشا و ئاشکراشی کرد موسڵمانان لە گشت بوارەکاندا خزمەتیان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە.
لە میانی مەراسیمەکەدا ھەروەھا تالیب شەریب نوێنەری مزگەوتی محەمەد گوتارێکی کورتی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرینگی برایەتی نێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان و ئاینەکان کرد و بەرامبەر بە پشتیوانی کردنی موسڵمانانی ئەمریکا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.