Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 21:15

نەجەف.. ئەمڕۆ شیعەکان نوێژی جەژن-یان لە مەزارگەی ئیمام عەلی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%


بە بەشداری ژمارەیەک زۆر لە شیعەکان نوێژی جەژنی رەمەزان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف ئەنجام درا.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شیعەکان بە مەبەستی بەشدارییکردنییان لە نوێژی جەژنی رەمەزان لە شاری نەجەف روویان لە مەزارگەی ئیمام عەلی کرد.

ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دوێنێ دووشەممە دووی ئایاری 2022ی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری کردبوو.

بەڵام مەرجەعی باڵای ئاینی شیعە، عەلی سیستانی ئەمڕۆ سێشەممە سێی ئایاری 2022ی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.